شارەوانیی كەركووك دەستی بە هەڵگرتنی زبڵ و خاشاكی شارەكە كرد

شارەوانیی كەركووك دەستی بە هەڵگرتنی زبڵ و خاشاكی شارەكە كرد
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی١٢ی٢٠٢٠هەواڵێكی وێنەیی لەسەر فڕێدانی زبڵ و خاشاك لەناو گۆڕستان و دەوروبەری گۆڕستانێكی شاری كەركووك بڵاو كراوە، شارەوانیی كەركووك دەستیان بە هەڵگرتنی خۆڵ و خاشاك لەو شوێنە كرد.

ئەو شوێنەش گۆڕستانێكە بە ناوی گۆڕستانی شەهیدان و دەكەوێتە ناو بازاڕی كەركووك و بە دیاریكراوی نزیك بازاڕی مەزادخانەی شارەكەیە كە زبڵ و خاشاكێكی زۆر لەناو گۆڕستانەكە و دەوروبەری گۆڕستانەكە فڕێ درابوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی١٢ی٢٠٢٠ لە هەواڵێکدا بە وێنەوە بڵاوی کردەوە، کە جیاواز لە کۆڵان و شەقامەکانی شار، تەنانەت ناو گۆڕستانەکانیش لە زبڵ و خۆڵ تەنراون.

جگە لەوەی لە زۆربەی كۆڵان و شوێنە گشتییەكان و دەروازەكانی شاری كەركووك زبڵ و خاشاكێكی زۆر فڕێ دراون، ئێستا گۆڕستانێكی شارەكەش زبڵ و خاشاكى لێ دانراوە و هاووڵاتییانیش شارەوانی لە بەرامبەر هەڵنەگرتنی زبڵ و خاشاك بە كەمتەرخەم دەزانن.

گۆڕستانەكە ناوی گۆڕستانی شەهیدانە و دەكەوێتە ناو بازاڕی كەركووك و بە دیاریكراوی نزیك بازاڕی مەزادخانەی شارەكە، كە زبڵ و خاشاكێكی زۆر لە ناو گۆڕستانەكە و دەوروبەری گۆڕستانەكە دانراوە، جگە لەوەی دیمەنێكی ناشرینی بەخشیوە، زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤیش هەیە.

جیاواز لە پیسیی ناو گۆڕستانەکانی کەرکووک، زۆربەی کۆڵان و شەقامەکان و بەتایبەت دەروازەکانی ئەو شارە زبڵ و زاڵ تێیاندا کەڵەکە کراوە و ئەمەش سیمایەکی ناشیرینی بە شاری کەرکووک بەخشیوە و بۆن و دووکەڵ و بۆنی سووتاوی زبڵ و زاڵ خەڵکی هەراسان کردووە و دەسەڵاتی داسەپاوی شارەکەش هیچ گرنگی بە خزمەتگوزاریی کەرکووک نادەن و بەرپرسانی شارەوانیی کەرکووکیش باس لەوە دەکەن بۆ هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاکی ناو شار بودجەی پێویستیان نییە.











باسنيوز



Top