وەزیری گواستنەوە: لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا چەند کۆمپانیایەک دراون بە دادگا
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "چەند كۆمپانیایەكی پەخشی ناوخۆیی، بەدەر لە رێنماییەكانی ئێمە و بێ مۆڵەت كار دەكەن، بەدواداچوونی یاساییان بۆ دەكرێت و سزا دەدرێن، چونكە ساڵانێكی زۆرە هیچ رسووماتێک بە حكوومەت نادەن و مۆڵەتیشیان نییە".
ڕوونیشی كردەوە: "لیژنەیەكی تەكنیكی پێكهاتووە، خەریكی رێكخستنەوەی فریكوێنسی میدیایین، بەتایبەتیش كەناڵە ناوخۆییەكان و رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان".
ئانۆ جه‌وهه‌ر، ئاماژەی بەوەش دا، کۆمپانیایەکی تەلەفۆن مافی هاووڵاتییانی لایە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر، گوتیشی: "كۆمپانیای فانۆس تیلیكۆم، بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی راگرتووە، كە پێش پازدە ساڵ دەستی بە كارەكانی كردبوو، هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا كەمتەرخەم بوون لە پێدانی باج و رسوومات، بەڵام ئێستا بەشداربووەكانی داوای قەرەبوو دەكەن، ئێمەش لەسەر داوا و سكاڵای هاووڵاتییان، كەیسەكە دەخەینە چوارچێوەی یاسایی و مافی بەكارهێنەر بەرجەستە دەكەین".
وەزیری گواستنەوە جەختی کردەوە، بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی له كابینه‌ی نۆیه‌م، چەندین کۆمپانیا دراونەتە دادگا، گوتیشی: "سه‌ره‌تا كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌مان ئاگادار كرده‌وه، بێن شایسته داراییه‌كانی له ئه‌ستۆیانه بیده‌ن به حكوومه‌ت، دواتر له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه، 11 كۆمپانیامان دایه دادگا، 3 كۆمپانیا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، 31 دۆسێی دیكه‌ش ئاماده‌نه بیانده‌ینه دادگا، 22 كۆمپانیاش هاتوونه‌ته به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ت، تا ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له ئه‌ستۆیانه، بده‌ن به حكوومه‌ت".
باس‌نیوز
