به‌رده‌ڕه‌ش... نۆ كه‌س له رووداوێكی هاتوچۆدا بریندار بوون
مه‌قه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك، رايگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/12/2020، له پردی حوسێنیی له سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، له ئه‌نجامی پێكدانانێكی سه‌ختی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، نۆ كه‌س بریندار بوون.
ئاشكراشی كرد، كه چوار بریندار به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كران و پێنج برینداریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی به‌رده‌ڕه‌ش كران.
باسنيوز
