سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو فرسەت سۆفی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/27 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر د. فرسەت سۆفی کرد و لە نزیکەوە هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری بەرکەوت بە هۆی لە دەستدانی کەسایەتییەکی لێهاتوو و برایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری وەک د. فرسەت سۆفی، بەڵام بێگومان ڕەفتار و هەڵوێستە جوانەکانی د. فرسەت سۆفی، هەمیشە بە زیندوویی لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.












باسنيوز



Top