تەندروستی 3 بڕیار بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات
بەپێی نووسراوێک، کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەلەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە، وەزیری تەندروستی چەند بڕیارێکی داوە.
بڕیارەکانی وەزیری تەندروستی، کە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دراون:
- پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتانی بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئێران، یابان و یۆنان لە دەروازە سنوورییەکان یان لە فڕۆکەخانەکان، دەگەڕێنەوە.
- پڕکردنەوەی بەڵێننامە بەو کەسانە و کەرەنتینکردن و چاودێریکردنیان
- دوای هەشت رۆژ لە کەرەنتینکردنیان، دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنین بۆیان.
باسنيوز
