مونا قاوەچی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بیانوویەکی بۆ حکوومەتی عێراق نەھێشتووەتەوە
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی شاندی دانوستانكاری ههرێمی كوردستان و پهرلهمان تەواو بوون و شاندی دانوستانکار وردەکاریی رێککەوتنەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمان.
ئهمڕۆ یهكشهممه 27/12/2020، مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی شاندی دانوستانکاری ههرێمی كوردستان و پەرلەمان تەواو بوون، كه لەو کۆبوونەوەیەدا 45 پەرلەمانتار بەشداری دەکەن.
لە بارەی گرنگیی کۆبوونەوەکە، گوتی: ئەمە دەری دەخات کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شەفافە و ناوەڕۆکی رێککەوتنەکان دەداتە پەرلەمانتاران.
لە بارەی گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئاشكرای كرد، كه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەییەکی پیشان داوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بە جۆرێک ھیچ بیانوویەکی بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان نەھێشتووەتەوە.
سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، لە بارەی میکانیزم و دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەکەش، سهرنجی خسته سهر ئهوهی، شاندی دانوستانکار وردەکاریی رێککەوتنەکە دەخەنە بەردەم پەرلەمانتاران و کاتی زیاتر دەدرێت بە ھەردوو لیژنەی تایبەتمەند تا پێشنیاز و پرسیارهكانیان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بخهنه ڕوو.
باسنيوز
