ھەناری کوردستان لە ڕێگەی پەرلەمانی وڵاتانی ئهورووپاوە بە فەرمی دەناسێندرێت
بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھەناری کوردستان کە تایبەتە بە ھەناردەکردنی بەرھەمی ھەنار، ڕای دەگەیەنێت کە لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانهوه، سەرقاڵی ئەوەن پەرلەمانی وڵاتانی ئەورووپا بە فەرمی ھەناری کوردستان بناسێنن.
فەرھەنگ فەرەیدون، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھەناری کوردستان ڕاگەیاند: " لەماوەی دەستکردنمان بە ھهناردهكردنی ھەناری کوردستان بۆ وڵاتانی ئەورووپا، تا ئێستا ١٠٠ تۆن ھەنارمان ھەناردە کردووە، کە بووەتە مایەی ڕەزامەندییان و بەخێرایی ساغ بووەتەوە".
گوتیشی: "دەمانەوێت کارەکەمان فراوان بکەین و بەدەر لە ھەنار، میوەی دیکەش ھەناردەی ئەو وڵاتانە و وڵاتانی دیکەش بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ھەنگاوی پێویستمان ناوە".
فەرھەنگ فەرەیدوون باسی ئەوەشی کرد :"بەھاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵداین کە پەرلەمانتاری وڵاتە ئەورووپییەکان پڕۆژەیەک بۆ ناساندنی بەرھەمی میوە لە وڵاتەکانیان بدەنە پەرلەمانی خۆیان، بۆ ئەوەی کاری ھەناردەکردنەکە ئاسانتر و خێراتر بێت، کە بە دڵنییاوە بۆ ناوووبانگی ھەرێمی کوردستان و جووتیارانیش سوود و گرنگیی تایبەتی دەبێت".
باسنيوز
