وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/12/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، و تێیدا چه‌ند بڕیارێك بۆ خۆپارێزى له په‌تاى كۆرۆنا ده‌ركرد، له‌وانه‌ش بڕیار دراوه گهشتكردنى هاووڵاتییانى عێراقى له ڕێگه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ وڵاتانى به‌ریتانیا، باشوورى ئه‌فریقیا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌روه‌ها بڕیارى داوه، هه‌موو گردبوونه‌وه، كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتى به ژوورى ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان داوه، به مه‌به‌ستى داخستنى ئه‌و بازاڕ و فرۆشگه میللییانهى كه ده‌بنه هۆكارى قه‌ره‌باڵغیی زۆر و گردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتییان.
باس‌نیوز
