پهرلهمانتارێكی عێراق: تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 مانگێکی پێویستە
ئهمڕۆ پێنجشهممه 24/12/2020، شێروان دوبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە رایگەیاند، رۆژی 7/1/2020، پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و ههمان رۆژیش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێت، دواتر بۆ لیژنەکان دەنێردرێت بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکریت.
ئاشكراشی كرد، كه لە نێوان خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری، ماوەی مانگێکی پێویستە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەکە، کە بەشێکی زۆری ماددەکان ھەموار دەکرێنەوە.
گوتیشی: بەھۆی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ململانێی سیاسی و دابهزینی بەھای دینار و باجخستنە سەر فهرمانبەران و رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، تێپەراندنی یاساكه مانگێکی پێوست دهبێت، حکوومەتی عێراقیش ناتوانێ مانگی یەکی ساڵی داھاتوو مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش بکات.
باسنیوز
