لقی ههولێری یهكێتیی زانایانی ئایینی ئاماری ساڵێكی كارهكانی بڵاوكردهوه
لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری ساڵێكی كار و پێشهات و ئهو پرسیارانهی بڵاو كردهوه، كه لهلایهن هاووڵاتیانهوه ئاڕاستهیان كراوه.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 24/12/2020، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا مامۆستا نیاز شێخ ڕاغب، سەرۆکی لقی هەولێر ئاشكرای كرد، كه 692 پرسمان ئاراستە کرابوون، کە تایبەت بوون بە 2650 هاووڵاتی و دوای گفتوگۆی شەرعی 135 چاککردنەوەی تەڵاق و 315 جیابوونەوە و 43 تەڵاقی چاکنەکراوەمان ئەنجام داوە.
گوتیشی: ئەمساڵ 84 دۆسیەی میرات و 13 دۆسیەی مارەکردنەوە بە پێی شەرع و 15 دۆسیەی لەبار بردنی منداڵ و 55 دۆسیەی ئاشتەوایی و 5 دۆسیەی شیرخۆریمان چاره كردووه.
ئاشكراشی كرد، لە ساڵی 2020 مۆڵەت بە دروستکردنی 8 مزگەوت دراوە و 16 پرسیاری مامەڵەش وەڵام دراوەتەوە.
ڕوونیشی کردەوە، کە 5 پرسیاری زهارمان وەڵام داوەتەوە و 22 دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانەشمان گفتوگۆ کردووە کە موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە و جگە لەوەش لە یەکێتی زانایانەوە 514 نووسراو بۆ دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
باسنیوز
