له هه‌رێمی كوردستان پێدانی قه‌رزی بچووك ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی قه‌رزی بچووك، ئاشكرای كرد كه پێدانی قه‌رزی بچووك له هه‌رێمی كوردستان به پێی پلانێكی ستراتیژی و بێ ئه‌وه‌ی بارگرانی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه،.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24/12/2020، ئارام ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی قه‌رزی بچووك، ئاشكرای كرد، كه له ساڵی رابردوودا پلانی ستراتیژییان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی قه‌رزی بچووك به هاووڵاتیان ئاماده كرد و ڕینوێنیی نوێیان له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پپسۆڕانی ئابووری و تاوتوێ كردووه و "له مانگی یه‌كی ساڵی 2020ـدا پێشكه‌شكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان كرد و ئه‌وانیش ڕای وه‌زاره‌تی داراییان وه‌رگرت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یان پێ په‌سه‌ند بوو".
به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی قه‌رزی بچووك، بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به پێی پلانه‌كه‌یان، پێدانی قه‌رزی بچووك، بارگرانی بۆ حكوومه‌ت دروست ناكا، چونكه بڕی قه‌رزه‌كه، له داهاتی ئه‌و پاره‌یه‌یه ده‌درێ، كه سوودمه‌ندبووانی پێشوو ده‌یگه‌ڕێننه‌وه و به ملیارێك و 200 ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ڕێنوێنیی پێشتر پاڵپشت به یاسای پێدانی قه‌رز، به‌و جۆره بوو، كه بڕی قه‌رزه‌كه له ملیۆنێك تا 15 ملیۆن دینار بوو، ته‌مه‌نی هاووڵاتیی قه‌رزوه‌رگر له نێوان 16 بۆ 35 ساڵاندا بێ، دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێ، لیژنه‌ی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كرد و بڕه‌پاره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرا.
ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه له پلانی ئه‌مجاره‌دا، میكانیزمه‌كه كه‌مێك گۆڕاوه و ئێسته به‌شێك له‌و قه‌رزه بۆ پڕۆژه‌ی كه‌سانی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌ش دیاری كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سندووقی قه‌رز، سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2011ـدا دامه‌زرا و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌ركرا و زیاتر له هه‌شت هه‌زار گه‌نج له پڕۆژه‌ی پێدانی قه‌رزی بچووك سوودمه‌ند بوون.
باس‌نیوز
