پۆلیسی راپەڕین: منداڵێک ویستوویەتی کۆتر بگرێت، دەستی بەر کێبڵی کارەبا کەوتووە و مردووە
بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی (ر. ع. ب) تەمەن 11 ساڵان لە رەگەزی نێر، کە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە بووە، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی کەسوکارەکەی، ئەو منداڵە بە مەبەستی گرتنەوەی کۆتر چووەتە سەربانی ماڵی دراوسێکەیان و دواتر دەستی بەر کێبڵی کارەبای نیشتمانی کەوتووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە
rudaw -
