پهرلهمان له ئاڵۆزی و خۆپیشاندانهكان دهكۆڵێتهوه
خەدیجە عمر مزوری، ئەندامی لیژنەی یاسای لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ئەوەی کراوە تەواو نا یاسایی بووە و کۆمەڵە کەسانێک خۆیان داوەتە پاڵ ناڕەزایەتی ھاووڵاتیان و ئامانجیان تێكدانی ئارامی و لەباربردنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان بووە.
ھەرسێ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەگەڵ لیژنەی یاسا و مافی مرۆڤ سەردانی ئەو ناوچانەیان کردن، کە لە ماوەی ڕابردوو لە سنوری ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان ڕاپەڕینیان کردووە. لە ڕاپۆرتێکدا زانیاری وردیان لەسەر ھۆکاری خۆپیشاندانەکان و کێ لە پشت ئەو ئاڵۆزیانەوە بووە؟ خستووەتەڕوو، ئەمە جگە لەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا بە داتای ورد، زەرەر و زیانەکانی ھەر ناوچەیەکیان خەمڵاندووە.
k24 -
