پرۆژەی بەنداوی مەكحول لە ساڵی 2021 دەستپێدەكات
گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق، عەلی رازی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، "وەزارەت بە پشتیوانییەكی گەورەی حكومەتەوە سوورە لەسەر دەستبەكاربوون لە بەنداوی مەكحول لە میانی ساڵی 2021، كە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان بۆ گڵدانەوەی ئاو و ئەمباركردنی بە نزیكەی 3 ملیار مەتر سێجا بۆ سیستەمی ئاوی ئەمباركراوی عێراق زیاد دەكات. ئەمە جگە لە دابینكردنی وزەی كارەبا و ژمارەیەكی زۆر لە ھاووڵاتیان دەخاتە سەر كار، ھەروەھا دەبێتە مایەی پاراستنی بەغدا لە لافاو".
گوتیشی: ھەوڵدان ھەیە بۆ دستبەكاركردنەوەی لە بەنداوی بادۆش، ئەمە جگە لە چەند بەنداوێكی بچووك، كە بەنداوی گڵدانەوەی ئاو لە سەرتاسەری عێراق.
k24 -
