هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئێستا ئێمە لە ناوەندی وەرزی بەفر و بارانین کە بەگشتی لەو وەرزە شەقام و رێگاکان مەترسیدار دەبن و مەترسیدارترین شوێن لەو کاتانە دەرچەی تونێلەکانە بۆیە پێویستە زۆر بەوریایی لەدەرچەکان شوفێری بکەن، چونکە لەهاتنە دەرەوەی دەرچەکان راستەوخۆ شوفێر دەکەوێتە سەر شەقامێکی تەڕ و هەڵخلیسکاو لەشەقامێکی وشکی ناو تونێلەوە بەمەش توشی هەڵخلیسکان دەبێت بۆیە تکا دەکەین بەخێرایی زۆر کەم لەدەرچەی تونێلەکان بێنە دەرەوە".
ئەوەشی خستووەتە روو، کە بەبینینی تیمەکانی بەفر ڕاماڵین نەخەڵەتێن کە مەترسی نەماوە، چونکە ئەوەی بەفر ماڵ دەیکات هەڵگرتنی چینێکە و جێهێشتنی چینێکی بچووکە کە زۆر مەترسیدارە و ئەگەر ژێرەکەی شەختە و بەستەڵەک بێت، ئەوە مەترسیدارتریش دەبێت.
باسنيوز
