مامۆستایانی زانكۆی كەركووك لەدژی کەمکردنەوەی مووچەکانیان گرد بوونەوە

مامۆستایانی زانكۆی كەركووك لەدژی کەمکردنەوەی مووچەکانیان گرد بوونەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/12/2020، بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆی كەركووك، لەبەردەم سەرۆكایەتیی زانكۆكە لەدژی ئەو بڕگەیەی كە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا هاتووە سەبارەت بە لێبڕین و كەمكردنەوەی دەرماڵەی بەشێك لە مووچەخۆران گرد بوونەوە.

لەمبارەوە د. ئەمیر فەخرەدین، مامۆستای زانكۆی كەركووك، ڕایگەیاند: "سەبارەت بە بڕینی بەشێك لە دەرماڵەی زانكۆیی و پیشەیی نەك هەر لە كەركووك، بەڵكوو مامۆستاكانی زانكۆكانی عێراق بە گشتی گردبوونەوەی ناڕەزاییان بەڕێوە بردووە"

گوتیشی: "گردبوونەوە ناڕەزاییەكان لە زانكۆكانی بەغداوە دەستیان پێ كردووە و هەموو زانكۆكانی عێراق دەگرێتەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساكە لە پەرلەمان پەسەند نەكرێت".

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسەند كرد كە لە پڕۆژەیاساكەدا ئەوانەی كە مووچەكانیان سەرووی 500 هەزار دینارە، بڕێك لە مووچەكانیان دەبڕدرێت".













باسنیوز


Top