شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان

شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی بچێتە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دانوستانەکان بخاتە بەردەم پەرلەمان.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچنە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامی دانوستاناکانیان ەلگەڵ حکوومەتی عێراق بخەنە بەردەم پەرلەمانی کوردستان".

ھەر بەپێی زانیارییەکان دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکان لەبارەی شێواز کۆبوونەوەکە لە گفتوگۆدان و پێدەچێت کۆبوونەوەکە لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و شاندی دانوستانکار و سەرۆک فراکسیۆنەکاندا بەڕیوە بچێت.

لە دە ڕۆژی داهاتوودا بۆ ماوەی هەفتەیەک شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی حکوومەتی عێراق کۆ بوونەوە.











باسنیوز


Top