ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوە دایە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوە دایە


ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە كۆبوونەوەدایە.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، جوتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراق و بابەتە پەیوەندیدارەكانی كۆدەبێتەوە.

شەوی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كرد كە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی ڕێككەوتوون، بە جۆرێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان ڕادەستی حكوومەتی ئیتیحادی بكات، لە بەرامبەریشدا بەغدا شایستە داراییەكانی كوردستان بنێرێت.










باسنیوز
Top