ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌باره‌ی دابەزینی بەهای دینار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی به‌دۆلار كراون رونكردنه‌وه ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه گه‌ورانه‌ی كه به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی كوردستان و عێراقدا هاتوه، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی پێویسته له‌سه‌ر گشت مسوڵمانان كه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و هاوكاری بپارێزن، "ئیستغلالی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، دروست نیه كاڵاكان له‌سه‌رو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن و نرخی بخرێته سه‌ر یان قۆرخكاری بكرێت، ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به دۆلار له‌لای خه‌ڵكه داوا ده‌كه‌ین كه هاوكاری قهرزارهكانیان بن له‌م بارودۆخه‌دا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا داواشی له له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد، به‌وردی چاودێری نرخه‌كان و هاوسه‌نگی بازاڕه‌كان رابگرن له‌پێناو هاوڵاتیان به‌گشتی و كه‌مده‌رامه‌تان به‌تایبه‌ت.
19ی ئەم مانگە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دادەبەزێنن و بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشن.
خەندان
