ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکانیش بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن.
بڕیارە کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی١٢ی٢٠٢٠ لە شاری ھەولێر ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و لەو کۆبونەوەیەدا نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکانیش بەشدار دەبن، ئەو کۆبونەوەیە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی ژینگە و دانانی پلانی دەستەی پااراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داھاتوو.
بڕیاریشە دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە ھەمواری یاساکەی بکاتەوە و لەم نزیکانەش پرۆژە و ڕەشنووسی ھەمواری یاساکە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
باسنيوز
