سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
k24 -
