پۆلیس هه‌ولێر كه‌سێكى به تۆمه‌تى دزی ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریا، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دووکانێک دەستگیر کرد، کە بڕی هه‌زار و 90 دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 444 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
باسنيوز
