رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئەمریکا دیپلۆماسییەتی خۆی لە بەغداوە دەگوازێتەوە هەولێر

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئەمریکا دیپلۆماسییەتی خۆی لە بەغداوە دەگوازێتەوە هەولێر
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەمریکا دیپلۆماسیەتی خۆی لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە دەگوازێتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

رۆژنامەی (جۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە راپۆرتەکەیدا، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە سەرەتای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە 2003ـەوە تا ئێستا هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان نەکوژراوە.

لە راپۆرتەکەدا، بە ئاماژەکردن بەوەی ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دروست دەکات و هەولێر و واشنتن پەیوەندییە بەهێزیان هەیە، هاتووە، ”ئەمریکا دیپلۆماسییەتی بەهێزی وڵاتەکەی لە بەغداوە دەگوازێتەوە هەولێر“.

لە بەغدا، میلیشیا چەکدارییە توندڕەو و تیرۆریستییەکان بەردەوام باڵوێزخانەی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە بە مووشەک دەکەنە ئامانج و بەرپرسانی ئەمریکیش میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە نزیکن لە ئێرانەوە، بە ئەنجامدانی هێرشەکان تاوانبار دەکات.












باسنيوز



Top