بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار سایلۆیەك لە ناحیەی قوشتەپە دروست دەكرێت

بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار سایلۆیەك لە ناحیەی قوشتەپە دروست دەكرێت
بە مەبەستی كارئاسانی بۆ جووتیارانی شاری هەولێر و دەوروبەری، بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار سایلۆی ستیلی لە ناحیەی قوشتەپەی سەر قەزای دەشتی هەولێر دروست دەکرێت کە دەبێتە هەلی كاریش بۆ خەڵكی سنوورەکە.

لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی١٢ی٢٠٢٠ عەبدولستار گەردی بەڕێوبەری ناحیەی قوشتەپە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پرۆژەی سایلوی "ستیلی"ی قوشتەپەمان بەسەر کردەوە كە لە سنووری ناحیەی قوشتەپە جێبەجێ كراوە و یەكێكە لە 10 دە پڕۆژە ستراتیجییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی گەنم و جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان".

ڕاشی گەیاند: "ئەم پرۆژەیە بە گۆژمەی زیاتر لە 20 ملیار دینار و لەسەر ڕووبەری 60 دۆنم زەوی دروست كراوە كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنم و جۆی هەیە، هاوکات چەند كۆگایەكی هەڵگرتنی پاقلەمەنیش لەخۆ دەگرێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا: دروستكردنی ئەم سایلۆیە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی شاری هەولێر، بەگشتی و جووتیارانی سنوری ناحیەی قوشتەپە و دەوربەری بەتایبەتی، هاوکات ڕەخساندنی چەندین هەڵی كارە بۆ دانیشتوانی سونورەكە و ئەمەش هەنگاوێكی گرینگە".














باسنیوز

Top