ڕێگایەكی سەرەكیی قەزای سۆران داخرا
لەمبارەوە ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران رايگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی سنوورەكەمان دەكەینەوە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی 12ی 2020 تاكوو كاتژمێر 5ی ئێوارە، رێگای سەرەكی (دێڵزیان-هاودیان)ی سەر بە قەزای سۆران دادەخرێت، هەروەها بە هەمان شێوە بەیانی سێشمەممە لە كاتژمێر 9 تاكوو 5ی ئێوارە، هەمان رێگە بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "هۆكاری داخرانی ئەم رێگا سەرەكییە بەهۆی نۆژەنكردنەوەی پردی شاوراوەیە، شۆفێران و هاووڵاتییان دەتوانن لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا سوود لە رێگای (زارگەلی-باڵەكیان) وەربگرن، تا ئەوكاتەی رێگای دیكە دەكرێتەوە"
باسنيوز
