ساڵی داھاتوو ١٥٠ ڕاوێژکاری سەربازیی ھۆڵەندا دێنە ھەرێمی کوردستان
ھانس ئاکربەوم، کونسوولی گشتیی ھۆڵەندا لە ھەرێمی کوردستان لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، بە میدیاکانی راگەیاند سەرەتای ساڵی داھاتوو١٥٠ راوێژکاری سەربازیی ھۆڵەندی دێنە ھەرێمی کوردستان.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا رای گەیاندبوو ئەو راوێژکارانە بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی ھەولێر دەنێردرێتە ھەرێمی کوردستان.
باسنيوز
