سێ ساڵە سایلۆی سلێمانی ڕووخێندراوە و هیچ پڕۆژهیهك لە شوێنهكهی دروست نەکراوە
ئهمڕۆ دووشهممه 21/12/2020، ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:" لە سەرەتای ساڵی 2018ـهوە، سایلۆی سلێمانی، کە کەوتبووە ناو سهنتهری سلێمانی، به مهبهستی دروستكردنی پڕۆژهیهكی تازه له شوێنهكهی، به تهقینهوه ڕووخێندرا و شوێنەکەی پاک کرایەوە و زەوییەکە درا به کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بەشێکی بکاتە شوێنی نیشتەجێبوون و بەشێکیشی بکاتە گەشتیاری و ھۆتیل و باخچە و سەوزایی".
ڕەمەزان نامیق گوتیشی: "ھەرچەندە ئەو کۆمپانیایەی ئەو زەوییەی بۆ ئەو کارە پێدراوە، لەبەرامبەردا سایلۆی سەیدسادق و چەند باڵاخانهیهكی حکوومیی دروست کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ پڕۆژەیەکی لە شوێنی سایلۆ ڕووخاوەکەی سلێمانی دروست نەکردووە و شوێنەکە ھەروەک خۆی ماوەتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەش کرد، تا ئێستا چەندان جار لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەیان کردووە و نووسراویشیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە و داوای ڕوونکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکەیان کردووە، بەڵام وەڵامی پێویستیان نەدراوەتەوە و کێشەکە ھەروەک خۆی ماوەتەوە.
باسنیوز
