وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسێكى نوێ دەست پێدەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/12/2020، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ، تێیدا هاتووه: "وەزارەتی تەندروستی یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی دەست پێدەکات بۆ ئەگەری ڤایرۆسێکی نوێ کە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "وەکوو دەستپێک چاودێریی تەندروستیی هەر کەسێک دەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".
باس‌نیوز
