بە هاوكاری حكومهتی هەرێم ژمارەیەك هاووڵاتی ئەڵمانى و فینلەندى لە سووریاوە گەڕاندەوە وڵاتانى خۆیان
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت روونیكردهوه، هاووڵاتییەکان، لە سێ ئافرەت و دوازدە منداڵى بە رەگەز ئەڵمانى، دوو ئافرەت و شەش منداڵى بە رەگەز فینلەندى پێکهاتبوون، ، بە مەبەستى سەرخستنى پڕۆسەى گەڕانەوەکە، بە هەماهەنگى و هاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم، به دابینکردنى ئاسایش و هاوکارى لۆجستى و تەکنیکى ئهنجامدراوه.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژهشی كرد، پڕۆسەى گەڕانەوەکە بە بەشدارى تیمێکى دیپلۆماسی ئەڵمانیا و فینلەندا و بەهەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و دواى چەندین دیدارى پێشوەختە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەتى هەرێم ئەنجام دراوە. ئەمەش لە میانەى بڕوابوونى حکومەتى هەرێم بۆ پتەوکردنى پەیوەندیە دوولایەنییەکان لەگەڵ وڵاتانى هاوپەیمان و هاوکارىکردنى گەڕانەوەى ژن و منداڵانى قوربانى دەستى داعش بۆ وڵاتى خۆیان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جهختی كردهوه، ئەمە یەکەمجار نییە پڕۆسەی گەڕانەوەى ژن و منداڵانى داعش، لە کەمپى ئەلهۆلى رۆژئاوا بگهڕێندرێنهوه، پڕۆسەى لەم شێوەیە چەندین جارى دیکە ئەنجام دراوە.
k24 -
