ئاماری سووتانی دارستانەکانی باکووری کوردستان لە 2020ـدا

ئاماری سووتانی دارستانەکانی باکووری کوردستان لە 2020ـدا
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دارستان کە سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیایە، بە درێژایی ساڵی 2020 لە باکووری کوردستان 45 جار دارستانەکان سووتاون.

زۆرترین سووتانی دارستان لە پارێزگای گمگم بووە کە 11 جار دارستان لە سنووری ئەو پارێزگایە سووتاون. ئەوە لە کاتێکدایە پارێزگاکانی قارس، ئیدر، وان، جۆلەمێرگ، مووش، سێواز و دیلۆک هیچ سووتانێکی دارستانیان لێ تۆمارکراوە.

بە گوێرەی ئامارەکە 18 سووتان مەترسییان نەبووە، 25 سووتان مەترسیی کەمیان هەبووە و 2 لە سووتانەکانیش مەترسیدار بوون.

ژمارەی دارستانە سووتاوەکانی باکووری کوردستان:

گمگم 11 دارستان
بەدلیس 6 دارستان
مەڵەتی 4 دارستان
رووها 4 دارستان
ئامەد 4 دارستان
چەولیک 4 دارستان
سێرت 2 دارستان
ئێلیهـ 2 دارستان
ئەرزەڕۆم 2 دارستان
سەمسوور 2 دارستان
ئەردەخان 2 دارستان
ئەرزینجان 1 دارستان
دێرسیم 1 دارستان
rudaw -
Top