سەرۆكی شارەوانیی خانەقین دەستگیر كرا
عەقید دیار شەوكەوت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی١٢ی٢٠٢٠ لەسەر سكالای فەرمانبەرێكی شارەوانیی خانەقین، سەر بە پارێزگای دیالە، ئەندازیار (ئەوس ئیبراهیم) سەرۆكی شارەوانیی خانەقین بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كراوە."
گوتیشی: سەرۆکی شارەوانیی خانەقین دەمانچەی لە فەرمانبەرێكی شارەوانی کێشاوە، بۆیە دەستگیر کراوە."
راشی گەیاند: "ئەوە یەكەم حاڵەتی لەو جۆرەیە لە ئەمساڵدا كە بەرپرسێك دەمانچە لە فەرمانبەرێک ڕابکێشیت."
باسنیوز
