كەركووك.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی

كەركووك.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك گیانی له‌ ده‌ست دا و پۆلیسێكی دیكه‌ بریندار بوو.

عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 20/12/2020، لە گوندی سەعدونیەی نزیك قەزای حەویجە، تیرۆیستانی داعش هێرشان كردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و بەو هۆیەوە پۆلیسێك گیانی له‌ ده‌ست دا و پۆلیسێكی دیكه‌ برینداربووە، دوای هێرشه‌كه‌ش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون."

ئاشكراشی كرد، كه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه‌.












باسنیوز


Top