وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی بۆ فەرمانبەران دەرکرد
ڕێنوێنییەکەی وەزارەتی دارایی، کە لە 7ی 12ی 2020 دەرچووە و ، تێیدا چەند بڕیارێکی بۆ هەموارکردنی بڕوانامەی فەرمانبەران دەرکردووە.
لە سەرەتای ڕێنوێنییەکە هاتووە: "ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا درێژه بە خوێندنی ئێواران دەدەن لە دوای دەوامی فەرمی، پێویستە ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەبێت بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەیان، بە بێ ڕەزامەندی وەزارتەکەیان هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێ".
ئاماژە بەوەش دراوە، "ئەو فەرمانبەرانەی کە بە مۆڵەتی خوێندن، یان لە خوێندنی ئێواران دوای دەوامی فەرمی، بڕوانامه بە دەست دەهێنن، دوای ڕاست و دروستی بڕوانامەکانیان پێویستە بڕوانامەکەیان لەگەڵ پسپۆڕی فەرمانگەکەیان بگونجێ، به پێچەوانەوە بۆیان هەموار ناکرێ".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پاش دەرچوونی ئەم ڕێنوێنییە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئێواران لە دوای دەوامی فەرمی، دەبێت فەرمانبەرەکە سەرەتای دەستپێکردنی بە خوێندن ڕەزامەندی وەزارەتەکەی وەربگرێت، بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی، بە پێچەوانەوە بڕوانامەکەی بۆ هەژمار ناکرێ.
هەروەها وەزارەتی دارایی جەختیشیکردوەوە، کە ئەو ڕێنوێنییە لە 7ی 12ی 2020ەوە کاری پێ دەکرێت.
باسنیوز
