وەزیری دارایی عێراق: هەولێر و بەغدا رێککەوتن
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە کە بەغدا و هەولێر لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رێککەوتن.
ئەمڕۆ شەممە 19ی12ی2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆبووەوە و پەسەندکردن و رەوانەکردنی پرۆژە یاساکەش بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.
باسنيوز
