له‌ هه‌رێمى كوردستان 156 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 156 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 156 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19/12/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 156 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، چوار كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 281 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٩٧)
١. پشکنین: (٣٦٨٧ پشکنینی نوێ)
• (٦٦٢) هەولێر
• (٦٧٢) سلێمانی
• (٢٢٧٦) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٥٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٥٦ تووشبووی نوێ)
• (٣) هەولێر
• (٣٦) سلێمانی
• (١٠٧) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٨) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢٨١ چاکبوون)
• (١٠٨) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (١٤٩) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (١٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٤ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٩١٩٥٣ (٣١١٥٠٠ هەولێر، ١٩٤٨٨٨ سلێمانی، ٣٧٨٣٧٠ دهۆك، ٧١٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠١٥٤٣ (٣٥٩١٨ هەولێر، ٢٩٤٠٤ سلێمانی، ٣٣١٢٣ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٦٤٠١ (٢٢٤١٧ هەولێر، ٢٠٠٥٦ سلێمانی، ٢٠٠٠٨ دهۆك، ٢٩٢٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٨١٠ (١١٦٠٣ هەولێر، ٧٧٢٢ سلێمانی، ١٢٤٤٩ دهۆك، ٣٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٣٢٢ (٨٩٨ هەولێر، ١٦٢٦ سلێمانی، ٦٦٦ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠












باسنيوز


Top