یەکێتیی مامۆستایان: پلانێکی تۆکمە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دانراوە
ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: "بەپێی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی ھەفتەیەکە ژمارەی توشبوون و مردن بە پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەدەر لەوەش وەزارەتی پەروەردە پێیان ڕاگەیاندووین کە پلانێکی تۆکمەیان داناوە کە وەزری دووەم بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، دەست بە خوێندنی قوتابیان بکرێتەوە چ لەناو پۆل یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی".
هەر لەمبارەوە د. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرەتای ساڵی داھاتوو (٢٠٢١) ڕاپۆرتی خۆمان لەسەر پەتای کۆرۆنا دەخەینە ڕوو و بڕیاری ئەوە دەدەین کە دەوامی قوتابخانەکان بکرێـتەوە یان نا".
خاڵس قادر گەشبینیی خۆیشی نیشان دا لە چەند مانگی داھاتوودا بەھۆی پابەندبوون بە ڕێنوێنییە خۆپارێزییەکان و گەیشتی پێکوتەی کۆرۆنا، بارۆدخەکە بەتەواوەتی بەرەو کۆنترۆڵ بچێت و ژیان ئاسایی ببێتەوە.
باسنيوز
