کەرکووك.. چەکدارانی داعش هاوڵاتیەكیان لەنێو ئۆتومبێلەکەیدا سووتاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پۆلیسی كه‌ركووك راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌كی گوندی گوبه‌یبه له سنووری قه‌زای حه‌وێجه‌ی باشووری كه‌ركووك به ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا سووتێنراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بووه‌ته قوربانی ناوی "عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال"ـه و له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و پیشه‌ی جوتیاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا ئه‌مه شه‌شه‌م رووداوی هاوشێوه‌یه له‌و گونده رووده‌دات و به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه گونده‌كه چۆڵكراوه.
k24 -
