وەزیری پێشمەرگە: هێرشەکانی پەکەکە خزمەت بە خۆیان و بە ئێستا و ئایندەی کوردستان ناکات
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی ھەریمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دەبێت ھەموو لایەك وانە و پەندی لە مێژوو وەرگرتبێت و دەبێت پەكەكە بزانێت ھێرشەكانی نە خزمەت بەخۆیان و نە بە ئێستای ھەرێمی كورستان و نە خزمەتی ئایندەی كوردستان دەكات.
ههروهها وەزیری پێشمەرگە گوتی: دەبێت پشوو درێژ بین و ھەوڵ بدەین كێشەكان بەشێوەیەكی دیكە چارەسەر بكەین.
ئاشكراشیكرد، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیان لە ھێرشەكانی پەكەكە ئاگادر كردووەتەوە.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی لە نێوان حكومەتی ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی، وەزیری پێشمەرگە گوتی: بەردەوامین و ھەنگاوەكانمان بەرەو پێشەوە دەڕوات. ئومێدمان وایە لێكتێگەیشتنی باشتر و ھەنگاوی باشتر بێتە ئاراوە لە نێوانماندا. دڵنیاشین كەوا دەتوانین لەو بوارەدا سەركەوتوو بین.
سەبارەت بە چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل گوتی: ھەنگاوی فراوان نراوە لە مەسەلەی چاكسازی، بەڵام لە راستیدا دەبێت رێككەوتنێكی سیاسی لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی تەكانی زیاتر بە چاكسازی بدرێت لە وەزارەتی پێشمەرگە.
k24 -
