یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە ١٣٨٠ دیناری عێراقی

یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە ١٣٨٠ دیناری عێراقی
ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە بازاڕەكانی دراوی عێراقدا، بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە یەك هەزار و ٣٨٠ دیناری عێراقی.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەیەكی لەناكاو بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بەرانبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆمار كرد.


بە پێی هەواڵەكان، هۆكاری ئەم بەرزبوونەوە لەناكاوەی دۆلاری ئەمریكی، دزەكردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بووە بۆ ساڵی داهاتوو، كە تیایدا بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بە یەك هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی خەمڵێندراوە، وەكو بنەمایەك بۆ ژماردنی بڕی بودجەی گشتیی وڵاتەكە بە دیناری عێراقی.

جێی باسە لە ئێوارەی ئەمڕۆدا نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بۆ یەك هەزار و ٣٣٠ دیناری عێراقی دابەزیەوە.














باسنيوز


Top