له هه‌ولێر دوو كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و دزینى دوو ماتۆرسكیل ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020، به‌ڕێوه به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.گ.ح) و (ن.ف.ح) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دزینی دوو ماتۆڕسكیل، دەستگیر كرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "تۆمه‌تباره‌كان كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (كریستاڵ) لەدەست گیرا، دانیان بە تاوانەكەیاندا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 446 و 14ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
باسنيوز
