په‌كه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌وه‌ له‌ ناو شنگالدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن

په‌كه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌وه‌ له‌ ناو شنگالدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرای ده‌كا، كه‌ ئۆتۆمبێله‌ جامڕه‌ش و بێ ژماره‌كانی په‌كه‌كه‌، له‌ ناو خانه‌سۆر و سنوونێ و ده‌ڤه‌ری شنگالدا به‌رده‌وام هاتوچۆ ده‌كه‌ن و تا ئێستا‌ش په‌كه‌كه‌ له‌ ناو شنگالدا ماون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020،‌ میرزا خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگالی سه‌ر به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرای كرد، كه‌ تا ئێستا په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال له‌ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و هێشتا چۆڵی نه‌كردووه‌ و ته‌نیا ئاڵاكانی خۆیان هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و جلوبه‌رگی خۆیان گۆڕیوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌رده‌وام په‌كه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌ له‌ ناحیه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به‌ شنگال و سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.












باسنیوز


Top