نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، جەخت له‌ تەبایى و پێکەوەژیان دەکەینەوە

 نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، جەخت له‌ تەبایى و پێکەوەژیان دەکەینەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنن و جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن دەکەنەوە.

رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، "لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین کە لەژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە".

جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان دەکەینەوە

باسی لەوەشکردوە، "لەم دۆخه‌ سه‌خته‌دا جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".

لە باشوری كوردستان ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە و چەندین مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن، دیاریکردنی رۆژی ئاڵای کوردستانیش بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بو لە رۆژی 17-12-1946 لە شاری مهاباد، کە مانگێک بەر لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا.

بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بوەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان

ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بوەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاریکراوە، هەمو ساڵێکیش لەم رۆژەدا لەسەر ئاستی دامەزراوە فەرمییەکان، فەرمانگەکان و هاوڵاتیان یادی دەکرێتەوە.





خەندان-
Top