كۆبوونەوەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد

كۆبوونەوەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوبادی تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران گەیشتنە پەرلەمانی عێراق و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد.

پێش كەمێك میدیاكانی عێراق ساتی گەیشتنی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان بۆ پەرلەمانی عێراق بڵاو كردەوە و بەپێی زانیارییەكان، ئێستا كۆبوونەوەی شاندەكە و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات و بە یاوەری د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە هۆڵی پەرلەمان.

كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانەكە و هەردوو لیژنەی دارایی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی دەبێت، بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی 2021ی عێراق.












باسنيوز

Top