پەرلەمانتارێكی پێشوو بۆ سروه عهبدولواحید: خەریكی کارە ژێربەژێرەكەت بە لە بەغدا و هەقی سیاسەتت نەبێ
لە بەرامبەردا نهدا مێرگهسۆرى، ئهندامى خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ”باشتره ئهم خانمه و براكهی خهریكی بازرگانیی ژێربەژێری خۆیان بن له بهغدا، چیان داوه له سیاسهت؟ ئهم بوونهوهرانه كه به چهواشهكارییهكانیان و به دژایهتیكردنهكانیان بهرامبهر به ههرێمی كوردستان فرچكیان گرتووه، بە سیاسەتە هەڵەكەیان دەیانەوێت چی دیكە بەرامبەر ئەم میللەتە بكەن؟“.
ڕوونیشی كردەوە، لە جێگەی پەلاماردانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باشترە سروە عەبدولواحید كە ئێستا ژمێریاری براكەیەتی، خەریكی چارەسەركردنی كێشەكانی چاڤیلاند بێت، چونكە ”فێڵیان لە خەڵكێكی زۆری خاوەن پشكی چاڤیلاند كردووە“.
مێرگەسۆری پێیوا، ئەگەر كەسانی وەك سروە عەبدولواحید نەبوونایە بە هاوسۆزی هەندێك لایەنی سیاسیی عێراق، ئەوا بەغدا لە 2014ەوە تا ئێستا نەیدەتوانی دەست بۆ بڕینی مووچە و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان ببات و بگرە ناچار دەبوو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات.
گوتیشی: ”سروە و هاوئاوازەكانی لە بەغدا خەریكی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانن و لە ناوخۆی كوردستانیش خەریكی تێكدانی نێوماڵی كوردن، بەڵام خۆشبەختانە بە تەواوی متمانهیان لەدەست داوە و خەڵكی تەنیا بە داردەست و ڕێنیشاندەری شۆڤێنییەكان سەیریان دەكەن“.
باسنیوز
