وەزارەتی دارایی ڕێنوێنییه‌ك بۆ خەرجییەکان و مووچە دەردەکات
ڕێنوێنییه‌كه‌ى وەزارەتی دارایی لە 8/12/2020 دەرچووە و بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان نێردراوە، بڕیاری ڕاگرتنی خەرجییەکان دەرکراوە، لە سەرەتای ڕێنوێنییه‌كه‌دا هاتووە: "بڕیار درا لە ڕۆژی 16/12/2020ه‌وه گشت خەرجییەکان بۆ ساڵی 2020 ڕابگیرێت، جگە لە خەرجکردنی مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و پێشینەی خواردن و خاوێنکردنەوە و کرێیەکانی مانگانە".
وەزارەتی دارایی هەروەها بڕیاری داوە زیادکردنی پێشینەی مانگانە ڕابگیرێت، بڕیارەکەش تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەی پارێزگاکان ناگرێتەوە.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، نابێت هیچ نووسراو و داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەى وه‌زاره‌تى دارایی بکرێ.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ڕێنوێنییه‌كه‌ى وەزارەتی دارایی گەیشتووه‌تە گەنجینەکان و خەرجییەکان ڕاگیران، ئەوەش بۆ ئەوەیە پاکتاوی خەرجییەکانی ساڵی 2020 بکرێ.
باس‌نیوز
