گێچه‌ڵكارییه‌كانی په‌كه‌كه دژی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە
په‌لامار و جموجۆڵه چه‌كدارییه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە و بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان. ھەر یەك لە كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا و به‌ریتانیا له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشیان له بنه‌ماڵه‌ی پێشمەرگە شەھیدەكە كرد. پێشتریش كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر په‌كه‌كه‌ی به رێكخراوێكی تیرۆریستی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، پێویسته چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنن.
عینایەت نامیق، کارگێڕی لقی پارتی لە سلێمانی گوتی: كردەوە و پەلامارە تێكدەرەكانی پەكەكە ھەموو سنوورێكی بەزاندووە و پەكەكە دەیەوێت ئارامی كوردستان تێكبدات.
پەلامار و ھەڕەشەكانی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە و كێشە درووستكردن بۆ قەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە نیگەرانی حكومەت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی لێكەوتەوە.
حەسەن جەباری، چاودێری سیاسی گوتی: شوێنی خەباتی پەكەكە ھەرێمی كوردستان نییە و دەبێت ئەم رێكخراوە مەیدانی خەباتی خۆی بگوازێتەوە و ھیچی دیكە زیان بە خەڵكی كوردستان نەگەیەنێت.
حكومەتی ھەرێمی كوردستان دواین پەلامار و كردەوەی چەكداری پەكەكەی لە سنووری ئامێدی دژی پێشمەرگە بە توندی سەركۆنەكرد و ھێرشی پەكەكە و و خۆخزاندنە ناو خۆپیشاندانەكانی ھەفتەی رابردوو لە سنووری سلێمانی بە كارێكی تێكدەرانە و دەستوەردان لە كاروباری كوردستانی ناوبرد و پەكەكە بەردەوام بووەتە ھەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی كوردستان.
k24 -
