گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای قەرزەوە

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای قەرزەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای قەرزەوە، كە بەر لە ماوەیەك پەرلەمانی عێراق پەسەندی كرد.

حەسەن نازم گوتەبێژ بە ناوی حكوومەتی عێراق رایگەیاند كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای قەرزكردنەوە دووپات كردووەتەوە.


هەروەها گوتی ئەم یاسای قەرزكردنە دەبێتە چەترێك بۆ سەر هەموو ڕێككەوتنەكان.

گوتەبێژەكە ئەوەشی راگەیاند كە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بودجەی گشتیی 2021دا زامن كراوە.

لەبارەی وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغداشەوە، گوتەبێژەكەی مستەفا كازمی گوتی تەواوی وردەكارییەكان لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی 2021دا هەیە.












باسنيوز


Top