خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە ١٦ی١٢ی٢٠٢٠، مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ی وەزارەتەکانی (کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ، رۆشنبیری و سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە رۆژی پێنجشه‌ممه‌، ١٧ی١٢ی٢٠٢٠، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابەش دەکرێت.














باسنيوز


Top