له‌ هه‌ولێر شۆفێرێكى تاكسی جانتایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

له‌ هه‌ولێر شۆفێرێكى تاكسی جانتایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌ولێر شۆفێرێكى تا‌كسی جانتایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ جانتاه‌ پاره‌ و مۆبایل و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لى گرانبه‌هاى تێدابووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/12/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "لە هەولێر دەستپاک و دڵپاکەکان زۆرن، ئەمڕۆ شۆفێرێکی تاكسى هاته‌ هاتوچۆی هەولێر و گوتى، كه‌ جانتای هاووڵاتییه‌ك لەناو تاکسییەکەی بەجێ ماوە كه‌ بڕێک پارە و چەند مۆبایلێک و هەندێک کەلوپەلی دیكه‌ی گرانبەهای تێدابوو".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، لە دوای گەڕان، توانرا ناونیشانى هاووڵاتییه‌کە وەربگیرێت، کە گەنجێکی کاسب بوو و جانتایەکەی بۆ گەڕێندرایەوە.

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئێمە بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر، دەستخۆشی لەو شوفێرە بەڕێزە دەکەین".













باسنيوز


Top