هه‌ولێر.. بنكه‌ى پۆلیسى كه‌سنه‌زان تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد

هه‌ولێر.. بنكه‌ى پۆلیسى كه‌سنه‌زان تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بنكه‌ى پۆلیسى كه‌سنه‌زان تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێكی بە ناوی (ا.ص.ح) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەكانی 229، 452، 240 و 446 لە یاسای سزادان، لە چەندین بنكەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان داوا كرابوو".

پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، ڕاگیراوە.












باسنيوز


Top